به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه ، كه‌پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 15ى 1 ى 2020 ، كارمه‌ندێكى هاتووچۆ به‌رووداوی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای ژاڵەی دەربەند تایبەت بە بەستنی تابلۆی ئوتومبیل بەناوی (محه‌مه‌د عوسمان) لەکاتی دەوامی فەرمی خۆیدا بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە گەراجی تابلۆبەستن گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، رووداوەکە بە هۆی ئۆتۆمبیلێکی کرێ (پاص) جۆری مارسیدس روویدا کە خۆی پێدا کێشاوەو لەکاتێکدا کارمەندەکە خەریکی بەستنی تابلۆ بووە بۆ ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر كه دوای چەند خوله‌كێك بەهۆی بەهێزی بەرکەوتنەکەوە گیانە پاکەکەی سپاردووە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.