له 17ـی 1ـی ساڵی 1999 به‌بڕیاری سه‌رۆك بارزانی كوردستان تیڤی وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستانی له‌ناو خاكی كوردستانه‌وه ده‌ستی به په‌خش كرد و بووه میوانی هه‌ر ماڵێك له‌سه‌رتاپای جیهان .
له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا هه‌میشه هه‌ڵگری په‌یامی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی كاری میدیایی و رۆژنامه‌وانی بووه‌و له‌هه‌موو بواره‌كان ته‌واوی بواره‌كانی كاركردنیدا هه‌ڵگری دروشمی پابه‌ندبوون و متمانه‌و راستگۆیی بووه.
كوردستان تیڤی له ساڵی 1999 له ره‌وشی هه‌ستیار و ناسك و ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌و كاتی كوردستان و ناوچه‌كه‌ه‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد و سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌میدا هه‌بوون، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له‌كاركردن و هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌ناو خه‌ڵك و ته‌واوی پێكهاته‌كان بووه‌و پردی په‌یوندیی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات بووه‌و هه‌میشه‌هه‌وڵی داوه‌به‌وپه‌ڕی كاری پیشه‌ییانه‌و به‌پابه‌ندبوون به‌بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی خه‌بات بكات.
هاوكات شان به‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری بووه‌و له‌ته‌واوی پرسه‌نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بوو و كوردستانیانه‌ئه‌ركی میدیایی خۆی ئه‌نجام داوه.
كوردستان تیڤی پێ ده‌نێته ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ی كاركردنییه‌وه، له 17ـی 1ـی ساڵی 1999 وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستانی له‌ناو خاكی كوردستانه‌وه ده‌ستی به‌په‌خش كرد و له‌ئاسمانی دره‌وشاوه‌ی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ك بانگی گه‌یاندنی ئێش و ئازای گه‌لی كوردستانی دا بۆ هه‌موو جیهان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاوێته‌ی خه‌م و خۆشی خه‌ڵك و سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌لی كوردستان بوو و هه‌وڵ و به‌سه‌رهاته‌كانی كوردستانی ئاوێته‌ی گونده بچووكه‌كه‌ی جیهان كرد و ده‌نگ و ره‌نگی دۆزی گه‌لی كوردستانی خسته‌به‌رچاوی جیهان .
دوای بیركردنه‌وه‌ی ورد و چه‌ندین كۆبوونه‌وه، كوردستان تیڤی به‌ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرا و له رۆژی 17ـی 1ـی ساڵی 1999 ده‌ستی به‌یه‌كه‌م په‌خشی كرد كه‌له‌و كاته‌دا بارودۆخی ئیقلیمی سه‌خت و ئاڵۆز بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ده‌ستهێنانی ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كه‌نأڵیكی ئاسمانی دژوار بوو و هه‌روه‌ها ئه‌زمونێكی نوێش بوو بۆ ستافی كاری ته‌له‌فزیۆن .
كوردستان تیڤی له‌و هه‌ڵومه‌رجه سه‌خت و دژواره‌دا بووه ده‌ربری قوربانی دان و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان بۆ ئازادی و رزگاری كه له‌و دۆخه‌ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه‌دا حیساب بۆ هه‌موو بڕگه‌و به‌رنامه‌كانی ده‌كرا و هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و ناگونجاوی ئیقلیمی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌هه‌بوو و چه‌ندین كێشه‌و گرفتی دیكه‌ی ڕووبه‌ڕوو بووبووه‌وه.
دواجار كوردستان تیڤی به‌دڵسۆزی و شاره‌زایی هه‌ڵسورێنه‌ر و خه‌باتكارانی و به‌لێبورده‌یی و كۆڵنه‌دان به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كاندا زاڵ بوو و پلان و تێروانینێكی لۆژیكییا نه‌توانی بناغه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی كوردی دابنێت .
كردنه‌وه‌ی كوردستان تیڤی جگه له‌وه‌ی پێویستییه‌كی ئه‌و قۆناغه‌ی راگه‌یاندنی كوردستان بوو كه‌ماوه‌یه‌ك پێویستی پێی هه‌بوو و چاوه‌ڕوانی لێده‌كرا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا مانای ئه‌وه‌بوو كه‌ئه‌م كه‌ناڵه ئاسمانییه به به‌رنامه‌و تێڕوانینیی نوێ و نه‌خشه‌ی تازه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رده‌میانه هاتۆته مه‌یدانه‌كه‌وه و رایه‌ڵ و ده‌نگ و ره‌نگی كوردستانیان به‌گشت پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه بووه.
كوردستان تیڤی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌خشییه‌وه بووه جێگه‌ی ئومێدی كوردستانییان و توانی ئه‌و میوانه رووح سووكه‌بێت كه گه‌لی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شاشه‌و سه‌كۆری خۆیانی بزانن ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌و بابیه‌تی جۆراوجۆر كه‌به‌شی هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كانی له‌خۆ گرتووه له‌هه‌موو بواره‌كاندا .
له‌ڕووی هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌وه كوردستان تیڤی هه‌نگاوی به‌رچاوی هاویشتووه‌و توانیویه‌تی به به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر و ریپۆرتاژ، هه‌واڵ و ده‌نگ و ره‌نگی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بگه‌یه‌نێته نێو كۆمه‌ڵگه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌شی له‌ماڵێكدا كۆكردۆته‌وه‌و هانده‌رێكیش بووه بۆ سه‌رخستنی بواری هونه‌ری و رۆشنبیری و به‌رچاوخستی هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌روویان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها زۆر به‌وردیش چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خستۆته‌ڕوو .
كوردستان تیڤی له‌بواری منداڵاندا به به‌رنامه‌ی هه‌مه‌جۆر توانیویه‌تی هزری خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمان و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵان و پێگه‌یاندنیان بخاته‌ڕوو و بووه‌ماڵێك بۆ هه‌موو منداڵانی گه‌لی كوردستان .
په‌خشی كوردستان تیڤی كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ و ده‌ستپێكی سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی هوشیاری و رۆشنبیری و كلتوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی و به‌رجه‌سته‌كردنی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان بوو .
سه‌ره‌ده‌ری له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌یسه‌ئاڵۆز و كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌دا كرد كه‌به‌درێژایی مێچووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر یه‌ك په‌نگیان خواردبوو و له‌و كاته‌دا سه‌كۆیه‌ك نه‌بوو تێیدا نمایش بكرێن، چه‌ندین به‌رنامه‌ی دۆكیومێنتاری سه‌باره‌ت به‌مێژوو و كلتور و ئایینی پێكهاته جیاجیاكانی كوردستان پێشكه‌ش كردووه‌و پردێكیش بووه‌له‌نێوان داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و حكوومه‌تدا، له‌هه‌ر شوێنێك كه‌موكوڕی به‌دی كرابێت زومی كامێرای كوردستان تیڤی ئاماده‌بووه بۆ گه‌یاندنی خه‌می هاووڵاتییان به‌لایه‌نی به‌رپرس و په‌یوه‌ندار .
هه‌روه‌ها له‌ڕووی كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، كوردستان تیڤی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌له‌گرنگیدان به بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و نه‌ریته‌زیانگه‌یه‌نه‌كان به‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و داكۆكیشی له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادیی بیركردنه‌وه‌و راده‌ربرین له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كردووه.
هه‌روه‌ها له‌پاراستن و پاكڕاگرتنی ژینگه‌دا به‌به‌رنامه‌و كاری پیشه‌یی خۆی كلتوری ژینگه‌دۆستی بڵاوكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها كوردستان تیڤی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا هاوكات له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان رووماڵی یه‌ك به‌یه‌كی بواره‌جیاجیاكانی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و سامانه‌سروشتییه‌كان و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و كلتور و وه‌رزش و لاوان و ئافره‌تان و ته‌ندروستی كردووه‌و له‌رێگه‌ی خستنه‌ڕووی پێشڤه‌چوونه‌كانی بواری ئاسایش و ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خۆشگوزه‌رانی و بۆنه‌كان له‌كوردستان رووماڵی تایبه‌تی هه‌بووه‌و رۆڵی كاریگه‌ری گێڕاوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كوردستان تیڤی ده‌ربڕی دیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه داخوزاییه‌كانی گه‌لی كوردستانی به‌وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانی گه‌یاندووه‌و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خستۆته‌پێشه‌وه‌و داكۆكیكاری سه‌ره‌كی مافی هه‌موو پێكهاته‌و چین و توێژه‌كانی كوردستان بووه‌به‌بێ جیاوازی .
بۆته سه‌كۆیه‌كی ئازادیش بۆ گوزارشتكردن له‌بیر و بۆچوونه‌جیاوازه‌كان .
دۆسیه‌ی جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی كوردستان و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون به‌جیهان ناساند و په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی كوردی به‌هه‌موو جیهان گه‌یاند .
هه‌وڵه‌كانیشی خسته‌گه‌ڕ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌واشه‌كارییه‌كانی دژ به‌گه‌لی كورد و كوردستان یبه‌درێژایی مێژوو .
هاوكات بۆته پردی به‌یه‌كگه‌یاندنی كوردستانیانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش بووه بۆ پێگه‌یاندنی كادری راگه‌یاندن چه‌ندین خولی پێگه‌یاندن بۆ كادرانی راگه‌یاندن له كوردستان تیڤی كراونه‌ته‌وه و سه‌دان كادری له‌و بواره‌دا پێگه‌یاندووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه ناو ته‌مه‌نی 21 ساڵییه‌وه، كوردستان تیڤی ستایشی ئه‌رك و ماندووبوونی دامه‌زرێنه‌رانی و كادرانی پێشوو و ئێستاش ده‌كات كه به‌رده‌وامن له‌خه‌باتیان بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌واڵ و زانیاری راست و دروست به‌گه‌لی كوردستان .
كوردستان تیڤی له‌یادی 21 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا جه‌خت له‌پته‌وكردن و پێشخستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان ده‌كاته‌وه به‌ره‌و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه مێژووییه‌كانی ئه‌و بزاڤه‌و به‌دیهێنانی ئامانجه ئازادی خوازییه ره‌واكانی له‌سه‌ر بنه‌مای مافی برِیاردانی چاره‌نووس و هاوكاری و دۆستایه‌تی له‌نێوان گه‌لاندا و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و شۆفێنیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت و مه‌حكومكردنی تیرۆر و بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی و شارستانی كه‌بناغه‌كه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بێت، ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆزی گه‌لی كوردستان له پارچه‌كانی دیكه، كوردستان تیڤی گرنگیی تایبه‌تی به كوردستانیانی پارچه‌كانی دیكه‌و تاراوگةش داوه‌و خواسته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و كلتوری ئه‌و پارچانه‌ی له‌به‌رنامه‌و رووماڵی تایبه‌ت له‌به‌رچاو گرتووه‌و پاراستویه‌تی و له‌رێگه‌ی گرنگیدان به‌ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و قبوڵكردنی یه‌كتر، خواستی گه‌لی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌خستۆته‌ڕوو.
كوردستان تیڤی له‌گه‌ڵ بڕینی قۆناغه‌جیاجیاكانی كاری میدیایی و راگه‌یاندن له‌كوردستان كه‌هه‌نگاوی باشی بڕیوه‌و ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی تێیدا به‌رجه‌سته‌بووه، پابه‌ندی بنه‌ماكان و ئیتیكی كاری میدیایی و راگه‌یاندن بووه‌و سه‌رقافڵه‌ی راگه‌یاندنی كوردی كردووه.
كوردستان تیڤی هاوكات له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر و شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رده‌وام خه‌باتی كردووه‌و تیمه‌كانی كوردستان تیڤی و ته‌واوی كادره‌كانی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا بوون و سه‌رقافڵه‌ی رووماڵكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌و ده‌ستپێشخه‌ر بووه له گه‌یاندن و خستنه‌ڕووی ئیراده‌و به‌هێزی و وره‌ی پۆڵایینی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ئه‌فسانه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشی تێك‌شكاند و له‌بری هه‌موو جیهان به‌پشتگیریی هاوپه‌یمانان شكۆی مرۆڤ و به‌ها ئازادی و مرۆییه‌كانی پاراست و جیهان به‌یه‌كده‌نگ ستایشی ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه‌و كوردستانیان كرد .
كوردستان تیڤی خاوه‌نی زۆرترین شه‌هیدی میدیاییه و پێنج كادری به‌توانا و لێهاتووی شه‌هیدبوون و گیانیان له‌پێناو ئازادی كوردستان و پارستنی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌خت كرد و خوێنیان تێكه‌ڵی خوێنی پێشمه‌رگه‌شه‌هیده‌كان و هه‌موو شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی كوردستان بوو و چه‌ند كادرێكی دیكه‌شی بریندار بوون .
له‌ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، كه گه‌لی كوردستان بڕیاری له‌چاره‌نووسی خۆی دا، كوردستان تیڤی به‌رده‌وام له‌هه‌رچی مه‌راسیم و بۆنه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه گه‌وره نیشتیمانییه بوو، ئاماده‌یی هه‌ر له‌پێشی هه‌بوو و رووماڵی ده‌كردن و چه‌ندین به‌رنامه‌و ریپۆرتاژی په‌یوه‌ست به‌ریفراندۆمی پێشكه‌ش كرد .
له‌دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له كوردستان ده‌كران و دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كانی دیكه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جینۆساید و قڕكردنی كورد و ته‌عربیكردن، كوردستان تیڤی بێبه‌ش نه‌بوو له قوربانیدان، له گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی داقوق چه‌كداره عێراقییه‌كان رۆژنامه‌وان و وێنه‌گری به‌توانای كوردستان تیڤی ئه‌ركان شه‌ریفیان به‌به‌رچاوی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی شه‌هید كرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.