Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 05:42

عەللاوی: پێویستە پەرلەمان لێپرسینەوە لەگەڵ حکوومەت بکات

عەللاوی هۆشداریی لە خراپتربوونی بارودۆخی عێراق ده‌دات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-1-2020، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە" پێویستە پەرلەمان لێپرسینەوە لەگەڵ حکوومەت بکات بەهۆی ئەوەی خاکی عێراق لەلایەن هێزی بیانییەوە بۆ بەرژەوەندیی دەرەکی بەکار هێنراوە.

ئەیاد عەللاوی هۆشداریی لە خراپتربوونی بارودۆخی عێراق و تێکچوونی رەوشی وڵاتەکەی هاوشێوەی سووریا داوە و بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێ، دەسەڵاتدارانی عێراق بۆچی رێگا دەدەن سامانی عێراق لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکی هەڵبگیرێت و عێراقیان خستووەتە ئەو بارودۆخەوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هەرەسهێنان بە ئابووریی عێراقی کردبوو، کە ئەگەر بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیی بدات، ئەوا هەموو پارەی عێراق لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا سڕ دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.