Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 05:43

واشنتۆن ئامۆژگاری عێراق دەکات، سیستمی موشەکی ئێس 400ی رووسی نەکرێت

ئه‌گه‌ر بكرێت رووبەڕووی سزا ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


بەرامبەر كڕینی سارۆخی ئێس 400 لە ڕوسیا، ئەمریكا هەڕەشەی سزای توند لە عیراق دەكات.

جۆی هود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، واشنتۆن ئامۆژگاری عێراق دەكات، سیستمی بەرگری موشەكی ئێس 400 ی رووسی نەكرێت، ئەگەرنا رووبەرووی سزا دەبێتەوە.

لە زاری هودەوە میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە، بێ‌ گومان بابەتی كڕینی ئەو سیستمە بەرگرییە لە روسیا، بەغدا رووبەڕووی سزا دەكاتەوە، بۆیە ئامۆژگاری هاوپەیمانەكانمان دەكەین كارێكی لەو شێوە نەكەن.

ئەوەش لەدوای ئەوەهات پێشتر سەعد جەواد قەندیل باڵیۆزی عێراق لە تاران، ڕایگەیاند: لەگەڵ ڕوسیا گفتووگۆ دەكرێت بۆ كڕینی سارۆخی ئێس 400، ئەگەریش هەیە سیستمەكە بكرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.