سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتووەتە ئەنجامێكی زۆر باش.
ئەمڕۆ 15-1-2020، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گوتی: له دانووستانه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، به چاودێری و به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی زۆر باش.
ئومێد سه‌باح گوتیشی: به‌رێز سه‌رۆكی حكووتی هه‌رێم له هه‌موو هه‌نگاوه‌كان له‌گه‌ڵمان بووه له‌ژێر رێنمایی ئه‌و بووه، ئه‌و كارانه‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام وه‌كو هه‌موولایه‌ك ئه‌م راسته ئه‌زانێت سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
گوتیشی: له‌م دوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی كه هه‌تا هه‌رێمی كوردستان، به‌رێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه ته‌ئكیده له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و رێككه‌تنه سه‌ره‌تایی ئێمه كردوومانه له‌گه‌ڵ عێراق دووباره بیخه‌ینه بواری گفتوگۆكردن و هه‌روه‌ها بچینه پێشه‌وه.
ئومێد سه‌باح گوتیشی: به‌رێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیداری له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه بارودۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم ده‌بێت به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه برۆنه‌وه.
ئومێد سه‌باح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بدات.
سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ پەرلەمان لەسەر داڕشتنەوەی تێبینییەكان رێككەوتووین و ئامانجی پڕۆژەیاسای چاكسازی، هێنانەدیی دادپەرەوەری و متمانەیە و حكومەتی هەرێمیش دەیەوێت ئەو داهاتەی دەستیدەكەوێت، بە یەكسانی دابەشی سەر كەرتە جیاوازەكانی بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.