Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 05:43

سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق: پێویسته‌ په‌له‌ له‌ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تدا بکرێت

كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ گرنگی په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كرده‌وه‌ . 

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ .

 به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌رسێ لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ پره‌نسیپی ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و ئاسایشی سیاسی و دارایی، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ جه‌ختیان له‌ دانبه‌خۆداگرتن و رێگری له‌ ئاڵۆزبوونی زیاتری ره‌وشه‌كه‌ و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كردۆته‌وه‌ .

 له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیش، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و به‌دیهێنانی داواكریی خۆپیشانده‌ران و پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییان كرده‌وه‌ . 

جێی باسه‌ هه‌ر رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردبوو كه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و راشیگه‌یاندبوو كه‌ ره‌وشه‌كه‌ به‌رگه‌ی به‌فیرۆدانی كاتی زیاتر ناگرێت .

 پێویسته‌ په‌له‌ له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا بكرێت 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.