بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت لەناحیەی ڕزگاری گەنجێك خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا موقەدەم عەلی جەمال قدوری بهرێوهبهری راگهیاندنى پۆلیسی گەرمیان بڵا,ی كردهوه بەرە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار تەرمی گەنجێک بەناوی موحسین عەسکەر محهمهد لەدایکبووی 1999 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆکاری هەڵواسین گیانی لەدەستدابوو.
راشیدهگهێنێت ، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەو گرفتێکی نەبوە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه بهوهش دهكات ، لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوری کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خنکانی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
بەوتەی موقەدەم عەلی جەمال قدوری لەساڵی نوێی 2020 ئەم حاڵەتە بەیەکەمین حاڵەتی خۆکوشتن دێت لەسنوری گەرمیان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.