بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ پێنجشه‌مه ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران لە كاتەكانی شەودا.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگاكانى سلێمانی و دھۆك 13 پلەی سیلیزی و لەپارێزگای كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لەھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.