له قۆناغی شازده‌ی جامی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سپالی میوانی برده‌وه
له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه یاریزانانی میلان چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و له خوله‌كی بیستدا، هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی كریستۆف پیاتێك گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركرد، پاشان ساموێل كاستیخۆی ئیسپانی تیپی میوانداری له خوله‌كی چلوچوار كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ڕۆسۆنێری و له خوله‌كی شهستوشهشدا، به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی تیۆ هێرناندێز گۆڵی سێیه‌می میلانی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش ئه‌ی سیی میلان بلیتێكی قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتاڵیای مسۆگه‌ركردو له‌م قۆناغه‌ش، میلان ڕووبه‌ڕووی تۆرینۆ ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.