Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 02:01

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی فنله‌ندا ده‌کات

هه‌رێمی كوردستان ناخوازێت عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فنله‌ندا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی فنله‌ندای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر هه‌ر ماون، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان ناخوازێت عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان و هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی عێراق ده‌دات.

له‌ دیدارێكدا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16/1/2020 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فیسا هاكینین باڵیۆزی فنله‌ندا له‌ عێراق، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ باڵیۆزی فنله‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كاری نوێیدا و جه‌ختی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فنله‌ندا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز هاكینین باسی سه‌ردانی خۆی بۆ هێزه‌كانی فلنه‌ندا وه‌ك به‌شێك له‌ هێزی هاوپه‌یمانیی دژی داعش له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌رده‌وامیی هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یماندا بۆ یارمه‌تیدانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ دووپات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه.

تاوتوێكردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی عێراق، جێبه‌جێكردنی داوای خۆپیشانده‌ران، هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان ‌بە دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ڕه‌وشی ئابووری و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه‌ بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.