له‌سه‌ر گورستانی بارزانیه جینۆسادكراوهكان هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار زه‌یتون و توو ده‌ستی پێكردوه كه ماوه‌ی دوومانگه به‌رده‌وام رۆژانه له ده‌وروبه‌ری گورستانهكه سه‌دان دار زه‌یتون به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌چێنرێن .
رێبوار ره‌مه‌زان، به‌رێوه‌به‌ری كاروباری شه‌هیدان و ئهنفاكراوانی بارزان به زاری كرمانجی گوت: بۆ ماوه‌ی دوومانگه به به‌رده‌وامی رۆژانه دار زه‌یتون و دار توو ده‌چێنین، پرۆژه‌كه به‌رده‌وامه وبه نیازین هه‌شت هه‌زار دار زه‌یتون و توو بچێنین.
ره‌مه‌زان، گوتیشی:" ئه‌م پرۆژه‌یه له ده‌وربه‌ری گورستانی ئازیزانی جینۆسایدكراوانی بارزانیه‌كان ده‌ستپێكردوه و روژانه سه‌دان دار زه‌یتون و دار توو ده‌چێنرێن، چاندنی هه‌شت هه‌زار نه‌مام به واتای هه‌شت هه‌زار جینۆسایدكراوه‌كانی بارزانیه‌كان دێت .
سه‌ر چاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.