Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 02:03

ئامانج ره‌حیم: تەنیا دینارێکیش لەماف و شایستە داراییەکانی فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌ت کەم ناکرێتەوە

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئامانج ره‌حیم
کوردستان TV
100%

لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازیی رایگەیاند: دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ فەرمانبەران، هێزەکانی ئاسایش، پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، کەسوکاری ئەنفالکراوان، قوربانیانی کیمیاباران و ئەوانەی سوودمەندن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و هەموو ئەوانەی سوودمەندن لە بودجەی گشتی و هەموو مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان کە هیچ کەسێک، تەنیا دینارێکیش لەماف و شایستە داراییەکانیان لێ کەم ناکرێتەوە، بەڵکو ئەوانەی بە ناشایستەیی لە ساڵانی رابردوو سوودمەندبوون ئەوانە لیستەکانیان پاک دەکرێتەوه‌.

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی ناکرێت لەم پارەیە کەسانێکی شایستە مەحرووم بکرێن و کەسانێکی ناشایستە بەناڕەوایی سوود لەم پارەیە وەربگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.