Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 00:40

پڕۆژه‌ یاسای چاکسازی به‌ ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندکرا

پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ 21 مادده‌ پێك هاتبوو
پەرلەمانی كوردستان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان تایبه‌ت به‌ دەنگدان بۆ سەرجەم ماددەکانى پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی کۆتاییهات.

ئەم پڕۆژە یاسایە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابوو، پەرلەمانی کوردستانیش خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە کردبوو .

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی سێیەمدا، دوای تێبینی و راپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان کە شەش لیژنەی پەرلەمانی راپۆرتیان لەبارەیەوە ئامادە کردبوو، خرایە دەنگدان و له‌ كۆتاییدا په‌رله‌مانی كوردستان بە دەنگى 89 ده‌نگی به‌ڵێی پەرلەمانتارانی كوردستان، کۆى مادەکانى پڕۆژەیاسای چاکسازیی پەسەند كرد و به‌م شێوه‌یه‌ش دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکەش کۆتاییهات و بوو به‌ یاسا .

بڕیاره‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا، یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی جێبه‌جێ بكات. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.