وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، كۆلۆنێل لیڤاتۆی فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شقی كوردستان، كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌ی هات و كۆلۆنێل پانانی له‌شوێنی ئه‌و ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
رایده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌مڕۆ 16/1/2020 له‌میانی سه‌ردانی هه‌ردوو فه‌رمانده ئیتالیه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا.
كۆلۆنێل لیڤاتۆ، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شقی كوردستان (ktcc (به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند: ئه‌ركی ئه‌و له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی هات و ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، هاوكات كۆلۆنێل پانانی هاونیشتمانی خۆی به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه ناساند، كه‌وه‌ك فه‌رمانده‌ی تازه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شقی كوردستان (ktcc)ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، سوپاس و پێزانینی خۆی گه‌یاند به كۆلۆنێل لیڤاتۆ كه رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری بینی له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌رووی مه‌شق و راهێنانه‌كاندا، هیواشی خواست له‌ئه‌ركی داهاتووی سه‌ركه‌وتووبێت.
هاوكات پاڵپشتی و پشتگیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ فه‌رمانده‌ی نوێی ئه‌و سه‌نته‌ره دووپاتكرده‌وه.
كۆلۆنێل لیڤاتۆ، سوپاسی وه‌زیری پێشمه‌رگه و ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد كه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و بوون و پێكه‌وه خه‌باتی دژی تیرۆریستانیان كردووه.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه له‌مه‌راسیمێكی سه‌ربازییدا، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی پله باڵای سه‌ربازی ماڵئاوایی له كۆڵونێل لیڤاتۆ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.