سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند: لە پرۆژەیاسای چاکسازیدا، مووچەی کەسوکاری شەهیدان و فەرمانبەران کەم نەکراوەتەوە.
ئومێد خۆشناو سهرۆكی فراكسیۆن و ئهندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، ئهمرۆ رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ بهدیهاتنی ئامانجی خهڵكی كوردستان بۆ ئهوهی دادپهروهری زیاتر بهرجهسته ببێت و ههنگاوی دهستپێكردنی چاكسازی له ههموو بوارهكاندا دهستی پێكردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2020، ئومێد خۆشناو، دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: پڕۆژەی چاكسازیی، دەسپێكێكە بۆ ئامانجێكی زۆر گەورە، ئەمڕۆش ئەو ڕۆژەیە كە سۆز و بەڵێنی بانگەشەكانمان بۆ خەڵكی كوردستان تیا بەدیهێنا، دەسپَیكێكە لە پەیوەندییەكانی نێوان پەڕلەمان و حكومەت، و ڕێكەوتنی لایەنە سیاسییەكانی پێكهێنەرانی حكومەت.
سەرۆکی فراسکیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، کە پرۆژەیاساکە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کرابوو و لە پەرلەمانیش بە هاوکاریی هەموو فراکسیۆنەکان دەوڵەمەند کرا و پەسەند کرا.
ئومێد خۆشناو رایگەیاند، لیستی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پاک دەکرێتەوە و شایستەی زیندانیانی سیاسی و فەرمانبەران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان گەرەتی کراوە و بە هیچ شێوەیەک کەم نەکراوەتەوە.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە هەوڵی هەندێک لایەن و کەس کرد، کە دەیانویست پرۆژەیاساکە بە جۆرێکی دیکە نیشانی هاووڵاتییان بدەن و رایگەیاند، ئەوانە دەیانویست پڕۆژەکە لە ئیمتیازی کەسی و سوودمەندبوونی پلەباڵاکان بچووک بکەنەوە.
خۆشناو گوتی: هەوڵدرا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەكبخرێت، بەڵام ئەو هەوڵانە هیچیان سەریان نەگرت و سەركەوتو بووین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.