Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 19:21

لێدوانێک لە گوتەبێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانەوە

سه‌باره‌ت به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان
کوردستان TV
#7
100%


گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێکیدا سه‌باره‌ت به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی.

لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو.

رێزدار مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.


جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/١/١٦

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.