Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 00:41

لە زاخۆ کەسێک دایک و برایەکی خۆی دەکوژێت و پۆلیسێکیش بریندار ده‌کات

کەسەکە دەستبەسەر کراوه‌ و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکەن
کوردستان TV
100%

لە گەڕەکی حوسێنیە لە زاخۆ کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە ماڵی خۆی دەکات و بەهۆیەوە دایک و برایەکی خۆی دەکوژێت و دواتریش رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبێتەوە.
 
شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، پێدەچێت ئەو کەسە نەخۆشیی دەروونیی هەبێت، لە کاتی گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسیش بووەتەوە و تەقەی لێکردوون و بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە. 
 
بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، کەسەکەیان بریندارکردووە، دواتر دەستبەسەریان کردووە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکەن. 
 
لەبارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە رووداوەکەدا، ئاسایشی زاخۆ گوتی، ئەو کەسەی دەستڕێژی گولـلەی کرد دایکی بە ناوی "کوردێ عەلی ساڵح" و برایەکی بە ناوی "خواجە رەمەزان عەبدی" کوشتووە و پۆلیسێکیشی بە ناوی "شێرزاد ئیبراهیم"ـەوە بریندارکردووە. خوشکێکیشی کە خۆی شاردبووەوە، لەلایەن ئاسایشەوە رزگارکراوە. تۆمەتبارەکەش ناوی "ساڵح رەمەزان عەبدی"ـیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.