Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 23:28

ھاوپەیمانان دووبارە دەست بە مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەنەوە

پێشمەرگە دەكەوێتە سەر سیستەمێكی نیزامیی نێودەوڵەتی
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ھاوپەیمانان دووبارە لە بەرنامەیاندایە دەست بە مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە بكەنەوە. دەشڵێت، پێشمەرگە دەكەوێتە سەر سیستەمێكی نیزامیی نێودەوڵەتی.

دوای گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران و راگرتنی بۆ ماوەی دوو ھەفتە زیاتر، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش جارێكی تر لە بەرنامەیدایە دەست بە چالاكی و مەشقە سەربازییەكانیان لە كوردستان بكاتەوە.

لەم بارەیەوە، لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دانیشتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان كراوە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە بكرێتەوە.

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو بارودۆخەی عێراق و گرژیی نێوان ئەمەریكا و ئێران، بووە ھۆی ئەوەی كە ھاوپەیمانان كەسانی خۆیان بپارێزن، بۆیە بە شێوەیەكی كاتی مەشقەكانیان وەستاند، ئێستاش لە بەرنامەدایە دووبارە ھاوپەیمانان مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە بكەنەوە.

ھاوكات راشیدەگەیەنێت، كوردستان پارێزراوترە وەك لە عێراق، بۆیە مەشقەكان لە كوردستان دەست پێدەكاتەوە، ناوبراو پێشی وایە، بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە ‌گرینگییەكی زۆر باشی ھەیە،‌ ھەروەھا پێشمەرگە دەكەوێتە سەر سیستەمێكی نیزامیی نێودەوڵەتی و ھەموو بنەماكانی سەربازی لە رووی راھێنان و مەشق و جەستەییەوە پێدەكرێت، ھاوكات بەكارھێنانی چەك و ناسینی چەك و شێوەكانی شەڕ فێری ھێزەكانی پێشمەرگە دەكرێت و سوودێكی زۆری بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.