گوته‌بێژی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پیته‌ر ستانۆ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه گوایه به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌م دوایه به‌نیازن عێراق به‌جێبێڵن و گوتیشی" یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رگیز عێراق به‌ته‌نیا به‌جێناهێڵێت و به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارییه‌كانیان بۆ گه‌لی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌و گوته‌بێژە گوتیشی" له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێی راگه‌یاندووین، به‌غدا ده‌خوازێت سه‌رباز و راوێژكاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له وڵاته‌كه‌ی بمێننه‌وه.
دوێنێ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له وتارێكدا گوتی" له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، دڵنیا كراومه‌ته‌وه، كه عێراق ده‌یه‌وێت هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان بمێننه‌وه بۆ هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.