له راگه‌یه‌ندراوێدا فەرماندەى ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا ئاشكرای كرد: لە هێرشە موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر عەین ئەسه‌د 11 سەربازیان برینداربووه و سه‌رجه‌م ئه‌و 11 سەربازە برینداره بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی، رەوانەى ناوەندى لاستندولى پزیشکى لە وڵاتی ئەڵمانیا کران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جەختیشکراوه‌ته‌وه، کە هیچ سەربازێکیان لە هێرشەکە نەکوژراوە، تەنها بەهۆى تەقینەوەکەوە ئەو 11 سەربازە برینداربوون و چارەسەریان وەرگرتووە و ئەوانى دیکەش بۆ پشکنینى زیاتر براونەتە سەربازگەى ئەریفجان لە کوەیت.
هەشتی ئەم مانگە و لە وەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی، ئێران، هێرشی مووشەکی بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق ئەنجامدا، ئەوکات ئەمەریکا رەتیکردەوە هیچ زیانێک بە سەربازەکانی گەیشتبێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.