دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنهی 21 ساڵهی دامهزرانی كهناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كوردستان تیڤی كرد و ئهمهش دهقهكهیهتی:
بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان كهی تیڤی. بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتی و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و تێكرای کادیر و كارمەندانی كوردستان تیڤی، لە بیست و یهكهمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان، پڕ بەدڵ گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ماندوونەناس و بینەرانی كەناڵەكەتان دەكەین و ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ هەنگاوی باشتر و پێشكەوتووتر لە كارەكانتان و پێشخستنی بوارە جۆراوجۆرەكانی كار و بەرنامەكانتان.
كەناڵی ئاسمانی كوردستان، بەر لە 21 ساڵ بە سەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی دامەزرا، قۆناغێكی بەرچاو و دیاری لە بواری كاری میدیایی هێنایە ئاراوە و بە پرۆژەیەكی پێشكەوتووی زانستی و تەكینیكیەوە دەستی بە پەخش كرد و مایەی خۆشحاڵیشە، كە ئەمڕۆ خاوەن پەیامێكی رەسەن و راستگۆیانەیە و پێگەی شیاوی خۆی لەو بوارەدا گرتووە.
دامەزراندنی كهی تیڤی هەنگاوێكی گرنگ و گونجاو و بەسوود بوو بۆ تەواوی هاونیشتیمانیان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و برەودانی زیاتر بە ھەستی نەتەوەیی و بواری كوولتوری و رۆشنبیری و زمانەوانی و میدیایی.
رۆڵی میدیا بە گشتی و كەناڵە ئاسمانیەکان بەتایبەتی لەو سەردەمەی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و شۆڕشی زانیاریی و تەكنیكی پەیوەندیكردندا زۆر بایەخدارە، بۆیە ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیاییە بەوپەڕی راستگۆیی و بابەتیانە و خەمخۆرنە لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتیە و رەوشەكە دابن بۆ چارەكردنی كەموكوڕییەكان و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی لە كوردستاندا.
بەو بۆنەیەوە وێرای پیرۆزباییمان، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان كهی تیڤی دووپات دەكەینەوە و بۆ ساڵی داهاتوو هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. دووبارە پیرۆز بێت بیست و یهكەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی كوردستان كهی تیڤی.
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
17ـی 1ـی 2020

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.