دره‌نگانی شه‌وی رابردوو شه‌پۆڵێكی چڕی به‌فربارین سیده‌كان و ناوچه سنوورییه‌كانی دیكه‌ی گرتۆته‌وه، به‌هۆی به‌فربارین رێگای سه‌ره‌كی سیده‌كان داخراوه كه له شه‌وی رابردوو تا به‌یانی ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری شار 10 سانتیمه‌تر و له رێگای سه‌ره‌كی سیده‌كان له ناوچه‌ی سه‌ری به‌رد نزیكه‌ی 40 سانتیمه‌تر به‌فر باریووه.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی كه‌رتی چواری سۆرانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه و پاراستنی رێگاوبانی هه‌ولێر رێگای نێوان سۆران و سیده‌كانیان پاككردۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه خوسره‌ت سادق به‌رپرسی كه‌رتی چواری سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه كه تیمه‌كانیان رێگاكه‌یان پاككردۆتهوهو هیچ ئاسته‌نگێكی به‌رده‌م هاتووچۆ نه‌ماوه، هه‌روه‌ها هۆشداری دا كه به‌هۆی چڕی به‌فر بارین پێویسته شۆفێران زنجیر بۆ تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كاربهێنن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.