Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 23:28

بروسکەی پیرۆزبایی (ی.ق.ک) بۆ ٢١ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

٢١ ساڵەی دامەزراندنتان لە ئێوە و لە خۆمان و تەواوی ھاونیشتمانیان پیرۆز بێت
بروسکەی پیرۆزبایی (ی.ق.ک) بۆ ٢١ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی
کوردستان TV
100%

سڵاوی زانست و خەبات....

(١٧-١-١٩٩٩) ڕۆژێکی گرنگ و مێژووییە بۆ تەواوی کوردستانیان، دەنگ و ڕەنگی ھەمووان، سەکۆی بەرگری لە نیشتمان و گڕوتینی کوردبوون و بڵێسەی کوردایەتی، کەناڵی دایک، (کوردستان تیڤی) تێدا لەدایکبوو.

ئەم کەناڵە لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردوودا ماندوونەناسانە و خەمخۆرانە سەنگەری تێکۆشان و راستگۆیی بووە، ڕووناککەرەوەی شار و دێھاتەکان بووە، داگیرساوی نێو ماڵ بە ماڵی تەواوی کوردستانیان بووە. (کوردستان تیڤی) ماڵێکی گەورە و دەرگا لەسەر پشت بووە بۆ توێژی قوتابیان و یەكێتییەكەمان. ئێمە بەرزی دەنرخێنین.

٢١ ساڵەی دامەزراندنتان لە ئێوە و لە خۆمان و تەواوی ھاونیشتمانیان پیرۆز بێت، بەو ھیوایەی بە گڕوتینی نوێتر و کاری مەزنتر بتانبینین.

یەکێتی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
١٧-١-٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.