Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 22:05

به‌هۆى رووداوێکی هاتوچۆ له‌ دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لەسەر رێگای سەرەکی قەزای شێخان روویداوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ هه‌ینى روداوێکی هاتوچۆ لە قەزای شێخان رویداوە و بەو هۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دووەم روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی قەزای شێخان روویداوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و دوو هاوڵاتیش بە سەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.

هاوکات روداوەکەی ئەمڕۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر روویداوە و سەرجەم قوربانییەکانیش ئەندامی یەک خێزانن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.