Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 21:59

قایمقامیه‌تى سلێمانى لەبارەی دەنگۆی بوونی حەبێک لەناو پاقلەی کوڵاو روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

قایمقامیەتی سلێمانی : چاوێکی کراوە دەبين بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان
کوردستان TV
100%


 له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رەتی دەکەنەوە دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتبێت بەحەبی پاراستیۆڵ کوڵێنرابێت و دەشڵێن چاوێکی کراوەدەبن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان.


 رایده‌گه‌یه‌نن ، پاش ئەوەی لەرێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوکرایەوە لەسلێمانی دەست بەسەرپاقلەدا گیرابێت بەحەبی (پاراسیتۆڵ) کوڵێنرابێت، سەرلەبەرى ئەو هەواڵە رەت دەکەینەوە كە هیچ حاڵەتێكی وەها لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تۆماركرابێت وهیچ بڕە پاقلەیەكی كوڵاویش دەستی بەسەردا نەگیراوە.


لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بەمەستی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئەو خواردەمەنیانەی رۆژانە دەیکڕن و دەیخۆن، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (38) لیژنەوە لەبەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو چاودێری وردی بازاڕو شوێنەگشتییەکان دەکات، سەرپێچیکارن سزادەدات کەبە سزای مادی دەستپێدەکات تاداخستنی شوێنەکە و روبەروکردنەوەی خاوەنەکەی بەدادگا.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  هاوڵاتیان دڵنیادەکه‌ینه‌وه‌ کە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەکانی چاوێکی کراوەدەبن ومکوڕدەبن لەسەر پاراستنی تەندروستییان.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.