له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیستوسێیه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، كاتژمێر 7:30ى ئێواره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، یانه‌ی لیڤه‌رپولی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ده‌كات
یۆرگن كلۆپ ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه هه‌رسێ یاریزانی تیپه‌كه‌ی نابی كێیتاو دیان لۆڤرێن و جیمس میلنێر پێكانیان چاك نه‌بۆته‌وه‌و ناتوانن به‌شداری له یاریه‌كه بكه‌ن، هاوكات كلۆپ ئاشكرای كرد كه هه‌ریه‌ك له فابینیۆ و جۆیل ماتیپ دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانیان، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقیان كردووه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌ن
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، كلۆپ ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زاروبیستویه‌ك له مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوبات گرت و ڕایگه‌یاند كه به جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره، له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی داهاتوودا ناچار ده‌بن ده‌ستبه‌رداری یاریزانه ئهفریقیهكانیان بن تا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانیان به‌شداری له جامی ئه‌فریقیا بكه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆشایی له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یان دروست ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.