شاندی حكومەتی هەرێم لە هەرێمی پۆَڵۆنیای مەزن بەشداریكرد لە پێشەنگای كشتوكاڵی، سەرۆكی شاندەكەش دەڵێت، دەرگا بەڕووی كەرتی تایبەت دەكەینەوە بۆ هاوردەكردنی ئامێرە پێشكەوتووەكانی كشتوكاڵی.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمیانی بەشداریكردنی لە پێشەنگاكە وتی " پێشكەوتنەكانی زانست لەكەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری تێكەڵكردنی لەگەڵ توانا و شارەزای جوتیارانمان پایەكی گرنگی كارکردنمانە".
سەرۆكی شاندی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد، بەپێی توانای دارایمان كاری جدی دەكەین بۆ هاوردەكردنی نوێترین ئامێرەكانی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو، هەروەها ئاسانكاری پێویستیش بۆ كەرتی تایبەت دەكەین بۆ ئەوەی سوود لە پێشكەوتنەكانی زانست لەبواری كشتوكاڵی وەربگرن.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەشڵێت، بەشداریكردنمان لەم پێشەنگایە دەرفەتێك بوو بۆ ناسینی كۆمپانیا گەورەكانی تایبەت بە دروستكردنی ئامێرە زیرەكەكانی كشتوكاڵی و ئاودێری لەپێناو ئاسانكاری بۆ جوتیاران.
شاندی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیر كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێكهاتووە لە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ژووری بارزگانی كوردستان.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو: دەرگا بەڕووی کەرتی تایبەت بۆ هاوردەکردنی ئامێرە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی دەکەینەوە
بەپێی توانای دارایمان كاری جدی دەكەین بۆ هاوردەكردنی نوێترین ئامێرەكانی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.