له رۆژی ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا جه‌مال داوود 2020/1/18 له مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانیحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ڕێوره‌سمێكی شایسته ، سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 18/1/2020 ساز ده‌كات.
كاتژمێر ۳،۳۰ له مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده له هه‌ولێر، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافی پێشه‌نگ "جه‌مال داوود" لاده‌درێ ،چه‌ندین بڕگه‌و بابه‌تیتریش پێشكه‌ش ده‌كرێن، له نێوانیاندا كتابێكه له‌سه‌ر ژیان و ئه‌زموونی هونه‌رمه‌ند كه ۲۳۰ لاپه‌ڕه له‌خۆ ده‌گرێ، له نووسین و ئاماده‌كردنی فارس سه‌عدی و پێداچوونه‌وه‌ی ئازاد عه‌بدولواحیده،كه به دیاری پێشكه‌ش به ئامه‌ده‌بووان ده‌كرێ،شایه‌نی باسه كه په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن مامۆستای ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كان "ئه‌حمه‌د زه‌هاوی" دروست كراوه‌و ،فیلمێكی دۆكیومێنتاریش نماییش ده‌كرێ كه به هاوكاری ته‌له‌فزێۆنی قه‌ڵات جێبه‌جێ كراوه.
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.