نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بڕیاری داوه له ڕیزی یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌و مشتومڕه‌ی كه له هاوینی ڕابردوو له‌باره‌ی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ ڕیزی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ری هه‌ڵداو دواتر ئیداره‌ی یانه پاریسیه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه ده‌ستبه‌رداری بێت و یاریزانه‌كه‌ش له پێكهاته‌ی پیی ئێس جی مایه‌وه
له نوێترین په‌ره‌سه‌ندنیشدا، تۆڕی ئێسپینی وه‌رزشی ئاشكرای كرد كه نێیمار ئاره‌زوو ده‌كات گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان درێژبكاته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌م دواییه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه كردووه، گرێبه‌ستی ئێستاشی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی له ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو ته‌واوده‌بێت
هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه پرسی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار په‌یوه‌سته به ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به تایبه‌تی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌كه ده‌یه‌وێت نازناوی چامپیۆنس لیگ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بباته‌وه‌و ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی هه‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.