Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 20:46

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانى کوردستان ساڵیادی کوردستان تیڤى پیرۆز ده‌کات

کوردستان تیڤى بەو پەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەی لەگەڵ سەرجەم پرسەکانی کۆمەڵگەدا کردووە
کوردستان TV
100%


هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی یادی ۲۱ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوبەران و کارمەندانی کەناڵەکە کرد ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەبۆنەی یادی ۲۱ ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندان و ڕاگەیاندکارانی کەناڵەکەتان دەکەم.
کەناڵی ئاسمانی کوردستان هەمیشە قوتابخانە بووە بۆ پێگەیاندنی سەدان ڕاگەیاندکار و میدیاکاری بەتوانا و بوێر و لە سەرمەشقانی بواری راگەیاندن و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان بووە، و بەو پەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەی لەگەڵ سەرجەم  پرسەکانی کۆمەڵگەدا کردووە، ئومێدەوارم شاشە ڕەنگینەکەتان هەمیشە لەبرەوی زیاتر دا بێت، سەرکەوتوو و سەرفراز بن.
هێمن هەورامی 
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.