به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان له بیرۆكه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئارتورۆ ڤیدالی چیلی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا پاشگه‌ز بۆته‌وه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد كه ئیداره‌ی ئینته‌رمیلان گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ڤیدال وه‌ستاندووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێ ڕاهێنه‌ری ئینته‌ر پێی باشه له بری ڤیدال گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی دیكه‌ی وه‌ك كریستیان ئێریكسن و ئولیڤێ جیرو لیۆناردۆ سپینازۆلاو لوكا مۆدریچ واژوو بكه‌ن
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه یاریزانانی بارسا هه‌وڵیان داوه ڤیدال ڕازی بكه‌ن له ڕیزی تیپه‌كه‌یان بمێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانه چیلیه‌كه بڕیاری كۆتایی خۆی له‌مباره‌وه نه‌داوه، به‌ڵام پێده‌چێت ڕیزی یانه كاتالۆنیه‌كه به‌جێنه‌هێڵێت
به‌م دواییه‌ش كیكی سێتین ڕاهێنه‌ری نوێی بارسا به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه نایه‌وێ ده‌ستبه‌رداری ڤیدال بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.