ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهێنێت ، ، پارەی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان وەك ساڵی رابردوو جێگیر كراوە و ئەوەیشی لە ساڵانی رابردوو خەرج نەكراوە، ھۆكارەكەی سیاسی بووە.
محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند ، توانیومانە بۆ ئەمساڵیش بەشی پارەی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا گەرەنتی بكەین، واتە وەك ساڵی ٢٠١٩ پارە لە بەغداوە بۆ جووتیارانی ھەرێمی كودستان خەرج دەكرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی كشتوكاڵ ئاماژه بهوهش دهكات ، سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق لە ڕووی یاسایەوە دەستەڵاتی نییە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق رەوانەی پەرلەمان بكات، لەبەر ئەوەش ھەمان پارەی ساڵی رابردوو بە جووتیارانی ھەرێمی كوردستان دەدرێت.
ههروهها راشیدهگهێنێت ، پارەی سێ ساڵی جووتیارانی ھەرێمی كورستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە خەرج نەكراوە، بەڵام ئەوە بە بڕیارێكی سیاسی گل دراوەتەوە لەلایەن سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق و پێچەوانەی یاسا و دەستووری عێراقە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.