تیمێكی پزیشكیی ئهمریكا پشكنین بۆ سهربازهكانیان ئهنجام دهدهن، بۆیان روونبێتـهوه كه هیچ كێشهیهكی تهندروستیان ههیه یان نا.
تیمێكی پزیشكیی سەربازیی ئەمریكی لە ویلایەتیی فلۆریداوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان و لە بنكەی ئاسمانیی هەولێر پشكنینیان بۆ سەربازانی سوپای وڵاتەكەیان ئەنجامدا.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بڵاویكردەوە، تیمە سەربازییەكە پشكنینێكی وردیان بۆ سەربازانی سوپای ئەمریكا لە بنكەی ئاسمانیی هەولێر لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بۆیان روون ببێتەوە هیچ كێشەیەكی تەندروستییان هەیە یان نا.
لە راگەیەندراوەكەدا هیچ ئاماژهیهكیش دیاری نهكراوه كه ئەم سەربازانە لە هەولێر پشكنینان بۆ ئەنجامدراوە بریندارەكانی بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدن یان نا.
دوای ئەوەی ئەمریكا لە شەوی 3-1-2020 قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی كوشت، گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا گەیشتە لووتكە و لە تۆڵەی كوشتنی سولەیمانی، سوپای پاسدارانی ئێران بەرەبەیانی 8-1-2020 چەندین مووشەكی ئاراستەی بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و دوو مووشەكیشی ئاراستەی هەولێر كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.