وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ڕایگەیاند، مەشق و ڕاهێنانی به هێزەکانی پێشمەرگە و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق دەست پێ دەکەنەوە.
ئانك بێیلێڤڵد وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا له نامه‌یه‌كدا بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ناردوویه‌تی باس له‌وه ده‌كات، سه‌ربازانی هۆله‌ندا، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ده‌ست به ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه هاتووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق داوای له هێزه هۆڵه‌ندییه‌كان نه‌كردووه عیراق جێبهێڵن، چونكه له بارودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه زیان به سه‌قامگیریی وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.