Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 07:23

واشنتۆن و بەغدا لەگفتوگۆدان

لەبارەی دۆخی ئەمنی
کوردستان TV
100%


ئەمریكا و عێراق لەسەر دۆخی ئەمنی گفتوگۆكانیان دەستپێكردوە، هه‌ردوولا دەیانەوێت ئەو كێشانەی كە دروست بوون چارەسەر بكرێن.

وتەبێژ لیوا عەبدولكەریم خەلەف بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندووە، حكومەتی عیراق سەبارەت بە پرسی ئەمنی وتووێژەكانی لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سەبارەت بەم پرسە، عیراق تێبینی و سەرنجی خۆی هەیە، پێویستە وتووێژەكان لەگەڵ سەروەری عێراق  ناكۆك نەبن، سەروەری عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

لیوا خەڵەف ئاماژە دەكات بەوەی كە یەكێك لەو بابەتانەی قسەی لەسەر كراوە، ئەوەیە كە هاوپەیمانی ناتۆ لەعیراق بمێننەوە، هێزەكانی ئەمریكاش لەچوارچێوەی ئەو هاوپەیمانیەتیەدا لەعیراقدا بمێننەوە.

ئه‌م گرژو ئاڵۆزیانه‌ش دوای ئه‌مه‌ دێت، بەرەبەیانی هەینی 3-1-2020 لەهێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لەنزیك دەروازەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، قاسم سولیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و 8 بەرپرسی دیكه‌ی حەشدی شه‌عبی كوژران.

له‌به‌رامبه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس، سوپای پاسدارانی ئێران بەرەبەیانی 8-1-2020 چەندین مووشەكی ئاراستەی بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و دوو مووشەكیشی ئاراستەی هەولێر كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.