هێزە ئەمنییەکانی لوبنان، هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بەو هۆیەشەوە دەیان خۆپیشاندەر بریندر بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئەمڕۆ شەممە 18ی1ی 2020 خۆپیشاندان لە بەیروتی پایتەخت ئەنجامدرا، خۆپیشاندەران دروشمی (بڕووخێ رژێمیان) بەرزكردبوەوە، خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند: بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە بەیروتی پایتەختی لوبناندا 75 كەس بریندار بوون.
هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، خۆپیشاندەرانیش بە بەرد رووبەرووی هێزە ئەمنییەكان بوونەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر سێ مانگە خۆپیشاندان لە لوبنان بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی سەربەخۆ دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.