Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 15:42

دوو ژن بەھۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستدا

یەکێکیان دوو گیان بووە
کوردستان TV
100%

 له‌ ماوەی دوو رۆژدا لەسنووری پشدەر، دوو ژن بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان دوو گیان بووە.


 رۆژی شەممە 18/1/2020، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی ژنێك بەناوی ئەستی حەمەدئەمین سلێمان، دانیشتوی گوندی مەمکانی سنووری شارەدێی سەنگەسەری دەڤەری پشدەر گیانی لەدەستدا.

ئەو ژنە کە تەمەنی 23 ساڵ بوو، پێشتر لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی نوێی قەڵادزێ چارەسەری سەرەتایی بۆکرابوو، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی لە سەنتەری چارەسەری سوتاوی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

گیان لەدەستدانی ئەو ژنە لەکاتێکدایە رۆژێک پێشتر ژنێكی دیكە بەناوی بەرزی یاسین حەمەد، تەمەن 21 ساڵی دانیشتووی گوندی قادراوای سنووری پشدەر بەهۆی رێژەی سوتایەکەی گیانی لەدەستدا.

بەوتەی کەسە نزیکەکانی بەرزی دایکی منداڵێکە و لەکاتی سوتانیشی دووگیان بووە و زۆری رێژەی سوتاویەکەی وایکردوە گیان لەدەست بدات.


k24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.