سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران مه‌یدانی ته‌یڕان یان له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا داخستووه‌و پێكدادانیش له‌نێو خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بووه.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاند: بارودۆخی مه‌یدانی ته‌یڕان گرژی به‌خۆیه‌وه بینی و بووه هۆی پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه روونشیكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر به‌سووتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل مه‌یدانه‌كه‌یان داخستووه.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران غازی فرمێسكرێژیان بهكاربههێناوهو بۆته هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوونی شه‌ش خۆپیشانده‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌نه‌جه‌ف و ناسڕییه خۆپیشانده‌ران چه‌ند رێگایه‌كی شاره‌كه‌یان داخستووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.