په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاماژه به‌ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له نێوان لایه‌نه شیعه‌كان ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتوی عێراق، دەشڵێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتودا ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه.
محه‌مه‌د به‌لداوی، ئه‌ندامی كوتله‌ی سادقون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، لایه‌نه شیعه‌كان رێكکه‌وتنی سه‌ره‌تاییان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتوی دیاری بكه‌ن كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزه سیاسییه شیعه‌كان لێكتێگه‌یشتنێكیان له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر كاندید كردنی كه‌سێكی شیاو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق دروستكردوه، به‌جۆرێك كه‌سێك دیاری بكرێت كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.