شه‌وی رابردوو تیرورستانی داعش له سنوری شارۆچكه‌ی داقوق هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراق و به هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژرا.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش له نزیك گوندی ئه‌لبو محه‌مه‌د سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقوق كه گووندێكی كاكه‌ییه‌كانه و ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ركووك، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فه‌وجی سێی لیوای پازده‌ی سوپای عێراق. ئاشكراشی كرد به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه و شه‌ڕ و رووبه‌رووبوونه‌وه له نێوان چه‌كارانی داعش و سوپا روویداوه و له ئه‌نجامیشدا سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
شیاوی باسه شانە نووستوەکانى داعش لە باشوورى کەرکوک ناوە ناوە هێرش و کردەى چەکدارى ئەنجام دەدەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.