له درێژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شاری به‌غدا هه‌شت كه‌س برینداربوون.
له دوێنێ شه‌ممه‌وه، له به‌شێك له شاره‌كانی عێراق له‌وانه‌ش نه‌جه‌ف و به‌سره و ناسریه خۆپێشانده‌ران به داخستنی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كان ئاماده‌كاری بۆ خۆپێشاندانی ملیۆنی ده‌كه‌ن.
هه‌ر دوێنێ له شه‌قامی سنه‌ك و گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ته‌یه‌رانی به‌غدا گرژی كه‌وته نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منيیه‌كان.
وه‌ك ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه : به‌هۆی ئه‌م گرژیانه هاووڵاتییه‌ك كوژراوه 25 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستی پێكرده‌وه و له گۆڕه‌پانی ته‌حریر هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌رووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه كه به هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س به گازی فرمێسك‌ڕێژ برینداربوون.
هاوكات گۆڕه‌پانی ته‌یران به ته‌واوی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخرا، داخستنی ئه‌م گۆڕه‌پانه له كاتێكدایه كه له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانی گه‌وره ده‌كرێت.
سه‌ره‌كیترین داواكاری نارازیبوان، دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی پارته سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێت له ژێر چاودێری یوئێن هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته بكرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.