بەریتانیا بەنیازە رێنمایی نوێی تایبەت بە پەنابەران دەربکات لە داھاتوویەکی نزیکدا کۆمەڵە بەربەستێک لەسەر پەنابەران دابنێت.
بهپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، پلانی داناوە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران لە وڵاتەكەیدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازە لەچوارچێوەی دەركردنی رێنماییەكی نوێ، چەندین بەربەستی دیكە لەبەردەم وەرگرتنی پەنابەران دابنێت.
لە دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەستبەجێ بەربەستی نوێ لەسەر پەنابەرانی ئەو وڵاتە دابنێت، بەتایبەت ئەوانەی كە توانا و شارەزاییەكی كەمیان ھەیە و روویان لە بەریتانیا كردووە.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، پلانەكە لەگەڵ دەرچوونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوورپا، دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەئێستاشەوە راوێژكارانی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەرقاڵی ئامادەكردنی رێنماییە نوێیەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.