Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 08:51

خۆپیشانده‌ران هه‌موو رێگه‌کانى گه‌یشتن به‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا داده‌خه‌ن

زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامە
کوردستان TV
100%


زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندانی ناڕازی لە بەغداو زۆربەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەوامە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ (19-1-2020) خۆپیشانده‌ران هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌یان داخستن، كه‌ روو له‌ گۆڕپانى ته‌یه‌ران و ناوه‌ڕاستى به‌غدا ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازی به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌ خۆپیشانده‌ران هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌یان داخستوون ، كه‌ ده‌چنه‌وه‌ نێو گۆڕه‌پانى (ته‌یه‌ڕان ) و ناوه‌ڕاستى به‌غدا، پاش ئه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منى له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ تێكچووه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شڵێت: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن به‌ ئاراسته‌كردنى بۆمبى ده‌نگى و فرمێكسڕێژ به‌ رووى خۆپیشانده‌ران،  خۆپیشانده‌رانیش دووچارى هه‌ناسه‌توندى هاتوون .

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.