سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى فه‌رمى به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانیى داڤۆسدا ده‌كات كه ڕۆژانى 21 تا 24ى ئه‌م مانگه له یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا به ناونیشانى لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تیشك ده‌خرێته سه‌ر پرسه جیهانییه‌كانى تایبه‌ت به ئابوورى و سیاسه‌ت و ئاسایش و سه‌قامگیرى.
له میانى به‌شداریكردنیدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جیهانییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر له میانى به‌شداریكردنیدا، نێچیرڤان بارزانی له دانیشتنێکی داڤۆسدا به ناونیشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگیر” قسه ده‌کات. تیایدا لێكه‌وته درێژخایه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوییه به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ترس و نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌ى جیهانى و ناوچه‌یى باس ده‌كرێن و تیشك ده‌خرێته سه‌ر كاریگه‌ریى ستراتیژیى قه‌یرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگیرى له كه‌نداو، عێراق و سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.