Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 08:52

سبەی له‌ پارێزگای دیوانیه‌ بووه‌ پشوو

بۆ پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و هاووڵاتیان
کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشەممە، زوهێر شەعلان، پارێزگای دیوانیە ڕایگەیاند، سبەینێ‌ پشووی فەرمییە.

لە راگەیەندراوێکی، زوهێر شەعلان پارێزگای دیوانیە وردەكاری و هۆكارەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام تەنها وتویەتی بۆ پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و هاووڵاتیان سبەینێ‌ دەبێتە پشوو.

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری دیوانییەدا ژمارەیەک چەکدارلە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی نەوت خۆپیشاندەرانیان کردە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لەو پارێزگایە پشووی رەسمی رابگەیەندرێت.

زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندانی ناڕازی لە بەغداو زۆربەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەوامە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.