سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی توانرا دیواری ترس له گه‌نده‌ڵی برووخێندرێت و ده‌ست به چاكسازی ده‌كرێت و ئێستا حكوومه‌ت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینیی یه‌كگرتووه و نیوه‌ی ته‌واو كردووه و دوای پشووی په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردن.
ڕیڤینگ هرووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌كرێت، له ڕووی جلی سه‌ربازی و مووچه و چه‌ك و بە هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێته یه‌ك هێز و جیاوازی نامینێت و هه‌مووانیش له یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتێكی دامه‌زراوه‌یی بچێت، نه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك مووچه‌ی فه‌وجێك وه‌ربگرێت، بۆیه ئه‌مه گرنگیی زۆری هه‌یه.
ڕیڤینگ هرووری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، كه له هه‌رێمی كوردستان 11 به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی خانه‌نشینی هه‌یه و هه‌مووان ده‌كرێنه یه‌ك به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی خانه‌نشینی و سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك به نایاسایی خانه‌نشین نه‌بێت و هه‌ركه‌سه و به حه‌قی خۆی خانه‌نشین بێت.
راشیده‌گه‌ێنێت ، ده‌ست كراوه به ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی و نیوه‌ی ئاماده‌كراوه و دوای پشووی په‌رله‌مان حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی ڕه‌وانه ده‌كات و ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی خانه‌نشینیی یه‌كگرتوو، هاوشێوه‌ی عێراق و له‌وێ مووچه‌ی خانه‌نشینان دیاری ده‌كرێت و هه‌ركه‌سه و به حه‌قی خۆی مووچه وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه، چونكه مووچه‌ی خه‌یاڵیی خانه‌نشینی هه‌یه."
باس له‌وه‌ش ده‌كات ، جگه له‌وه‌ش، پێداچوونه‌وه به مووچه‌شدا ده‌كرێت، چونكه جیاوازیی زۆر هه‌یه، له نێوان لیوا و عه‌مید دوو ملیۆن دینار جیاوازی هه‌یه، بۆیه هیوادارین ئه‌و كاره ڕێك بخرێت و په‌رله‌مانیش هه‌نگاوێكی باشی ناوه و مووچه‌ی خانه‌نشینیی له 80% بۆ 15% كه‌م كردووەتەوە، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی باشه.
ڕیڤینگ هرووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆتادا رایده‌گه‌ێنێت ، زۆر جار باس له‌وه ده‌كرا له هه‌رێمی كوردستان ناکرێ چاكسازی بكرێت و ده‌ست بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ببرێت، به‌ڵام توانرا ترسی نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی بشكێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.