به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا چوار كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كان له به‌غدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا بۆمبێك به مینی پاسێكدا ته‌قیه‌وه و به‌پیی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان لانیكه‌م چوار كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانی ملیۆنی له شاری به‌غدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له شارۆچكه‌ی ره‌فاعی باكووری ناسریه بۆمبێكی چێندراو به ماڵی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆچككهدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هیچ زانیارییه‌ك ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.