دیار ئه‌حمه‌د یه‌كێك له بریندارانی روداوه هاتوچۆكه‌ی دوێنێ-ی رێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان – وارماوا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا،
دیار ئه‌حمه‌د شوفێری ئۆتۆمبێله پاسه‌كه بوو ، خه‌ڵكی شاری كه‌لاره ته‌مه‌نی 23 ساڵه
دوێنی یه‌كشه‌ممه، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان – وارماوا له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی پاس و بارهه‌ڵگرێك، 11 كه‌س برینداربون، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیشانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گواسترانه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.