خۆپێشاندانه‌كانی بەغداو ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ى عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه و هێزە ئەمنییەکانی عێراق به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، به چه‌كی قورس و گازی فرمێسک ڕێژ وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە.
میدیاكانى عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له به‌غدا ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی سه‌ره‌كی و له كه‌ربه‌لا پردی سه‌ره‌كی چریبه"ی ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه و چوار پردی سه‌ره‌كی پارێزگای موسه‌نا داخراون و هاتووچۆش له هه‌ر یه‌كه له سه‌ماوه و رومێسه په‌كیكه‌وتووه، هاوكات رێگه‌ی نێوان هه‌ردوو پارێزگای زی قار و موسه‌نا داخراوه.
خۆپیشانده‌ران پێشتر مۆڵه‌تی 3 رۆژیان به حكومه‌ت دابوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارییه‌كانیان، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكانی ئه‌وانی نه‌داوه‌ته‌وه و واده‌كه‌ش كۆتاییهاتووه.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، پارێزگاری له خۆپیشانده‌ران بكات و گوێ له داواكانیان بگرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له هێمنی و ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.