له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و یاسا به‌ركاره‌كان، یاسای چاكسازی لهخانهنشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد.
به‌پێی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (هه‌مواركراو) ، ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێن، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا له‌رۆژی دانانییه‌وه ده‌ریده‌چوێنێت و، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه تانه له‌كۆی یاساكه یان له‌به‌شێكی بدات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكاته‌وه تا چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی هه‌ردوو مادده‌كانی 94 و 95 له‌په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه: ده‌بێت یاسا و بڕیاره‌كان، له ماوه‌ی(15) پازده رۆژدا، له رێكه‌وتی پهسهندكردنیانهوه، بنێردرێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی ده‌رچوواندنیان. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هـه‌رێم، لـه مـاوه‌ی ئـه‌و 15 پـازده رۆژه‌دا، بـه پێـی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هـهمواركراو، یاسـا یان بڕیاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یان به‌شێك رهتكـردهوه، له‌و كاته ده‌بێ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا راپۆرتی خـۆی بنووسێت، پاشان له یه‌كه‌مین دانیشتین دوای ته‌واوكردنی راپۆرته‌كه دێتـه نـاو په‌رله‌مان و بریاری په‌رله‌مان له‌وباره‌وه یهكلاكـهرهوه ده‌بێـت، یـان بـه ڕ ای سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند تـاوتویێ ده‌كرێت یان به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پێداگریی له‌سه‌ر ڕای خـۆی ده‌كـات و ئـه‌م جاره‌ش ڕای په‌رله‌مان رهتناكرێتهوه.
جێی ئاماژه‌یه، یاسای چاكسازی لهخانهنشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، له‌دانیشتنی دانیشتنی ژماره (15)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن رۆژی پێنجشه‌مه 16/1/2020، به‌ده‌نگی 89 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.